چواس خالید – هه‌ولێر
سه‌رباری نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌كه‌ی له‌لایه‌ن عێراقی فیدڕاڵه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بوو له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری به شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌و باره‌وه، چه‌ندین شه‌قام له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران قیرتاو و كۆنكرێت کران و بەردەوامیش پرۆژەی نوێ ده‌كرێت.
پرۆژەکان تەنیا سەنتەری شارەکانی نەگرتەوە
له به‌رده‌وامی گه‌یاندنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری بۆ شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌مه‌ڕ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری زیادتر به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی خه‌لیفان و به‌سه‌رپه‌رشتی تیمه‌كانی شاره‌وانی، پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كی خه‌لیفانی نوێ جێبه‌جێكرا.
پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كانی خه‌لیفانی نوێ به گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه هه‌شت سه‌د و چل و دوو ملیۆن و شه‌ش سه‌د و بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێراقییه و له‌سه‌ر بودجه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران جێبه‌جێكرا، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی سۆران و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی خه‌لیفان سه‌رپه‌رشتیكرا.
جیا له‌وه و له چوارچێوه‌ی گه‌یاندنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان به شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستكرا به كۆنكرێتكردنی چه‌ند شه‌قام و كۆڵانێك له گوندی كه‌ڵه‌كین له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانییه‌وه جێبه‌جێكرا.
هاوكات له ناحیه‌ی هیرانیش چه‌ند كۆڵانێكی دیكه‌ی ئه‌و ناحیه‌یه كۆنكرێتكرا، ڕۆنانی ئه‌و شهقامانهیش له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانی ناحیه‌كه‌وه جێبه‌جێكرا.
سەرجەم سێکتەرەکان بەرەوپێشچوون
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری و هتد…، گرنگییه‌كی تایبه‌تی به كه‌رتی ڕێگه‌وبان داوه و له‌و بواره‌دا هه‌رێمی كوردستان پێشوه‌چوونی زۆری به‌خۆوه بینیوه، كه به‌بێ جیاوازی له شار‌و و شارۆكه‌كان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
هه‌ر له دڕێژه‌ی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاریی، له قه‌زای كۆیه پردی ڕووبار نۆژه‌نكرایه‌وه.
له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی چاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه گشتییه‌كان، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی چاككردنه‌وه و پاراستنی ڕێگاوبانی هه‌ولێر، پردی ئاسنینی ڕووبار له سنووری قه‌زای كۆیه نۆژه‌نكرایه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش، به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی دروستبوونی لافاو و پێش‌گرتن له كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و پاراستنی سه‌ر و گیانی هاووڵاتیان، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانی سێ، ده‌ستكرا به كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وێكی ئاوه‌ڕۆ له گه‌ره‌كی هه‌ولێری نوێ.
سه‌رباری درێژبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ته‌نگژه‌ی دارایی له هه‌رێمی كوردستان، ڕۆنان و بنیاتنانی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، كه له شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی ده‌كات، به‌پێی ئاماری به‌رده‌ستی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، هی كاره‌كانی چوار ساڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و ماوه‌یه‌دا سێ هه‌زار و سێ سه‌د و په‌نجا و نۆ پڕۆژه‌ی جیا جیا، به گوژمه‌ی دوازده ترلیۆن و هه‌شت سه‌د و سی و هه‌شت ملیار و شه‌ش سه‌د و حه‌وت ملیۆن دینار له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كردووه، ئه‌و ژماره زۆره‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه له كوردستان نموونه‌ییه، كه به‌پێی ئاماره‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا، به به‌رده‌وامی و هه‌موو ڕۆژێك دوو پڕۆژه و نیوی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانكراوه و ئه‌وه‌ش له دنیادا كه‌م وێنه‌یه.
پێشكه‌شكردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌و ژماره زۆری پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری به شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه، له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، ماوه‌ی ١٠ ساڵه به بیانووی جۆراوجۆر، به‌شه بودجه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه.