چوارشەممە, كانونی یه‌كه‌م 18, 2024

دڵشاد شەهاب ئامانجی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتیی دەخاتەڕوو

ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی کانوونی یەکەمی 2024،  شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی پیرمامی کرد.

شاندەکەی پارتی پێکهاتبوون لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب، ئومێد سەباح و شاندەکەی یەکێتییش پێکهاتبوون لە هەر یەک لە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت، ڕێواس فایەق، ئامانج ڕەحیم، لە مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام کۆبوونەوە، کە  ئەمە دووەمین کۆبوونەوەی شاندی هەردوو مەکتەبی سیاسییە لە دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ پکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

لە بارەی ئەم کۆبوونەوەیەی شاندی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی، دڵشاد شەهاب، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، “ئامانج لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، تاوتوێکردنی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی کوردستان و پێشهاتەكانی سووریا و ناوچەكەیە.”