سێشەممە, كانونی یه‌كه‌م 17, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ڕاگه‌ێندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ی12ی2024، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 18ی12ی2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 13  پلەى سیلیزى
زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران: 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى