خەرمان کەمال پیربال
کۆماری کوردستان، یەکەم کۆماری کوردی مێژویی کوردستانە لەشاری مهاباد لەژێر سەرکردایەتیی قازی محمد دامەزرا. ئەم کۆمارە وەک سەرەتایەکی گرنگ لەخەباتی نەتەوەیی کورد دادەنرێت. لەپێشینە و دەرکەوتنەکانی قازی محمد سەرۆکی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو لە ٢٢ی کانونی دووەمی ١٩٤٦ کۆمار ڕاگەیەنرا شاری مهاباد بووە پایتەختی و ناوچەکانی ورمێ، سەڵماس، شنۆ و پیرانشار دەکەوتنە ژێر دەسەڵاتی ئەم کۆمارە، لە دەستکەوت و بەرنامەکانی لەهەمووی گرنگتر زمانی کوردی کرا بەزمانی فەرمی و پەروەردە و خوێندن بەزمانی کوردی بوو، یەکسانی مافی ژنان و پیاوان دەستەبەرکرا و دادپەروەری کۆمەڵایەتی هاتە کایەوە. کاریگەرییە مێژووییەکانی ئەم کۆمارە سەرەتایەکی گرنگ بوو بۆ بزوتنەوەی نەتەوەی کورد و ئەزمونێکی گرنگ بوو بۆ ڕۆڵەی کورد لە خۆڕێبەری هێمایەکە بۆ ئیرادەی کورد لە بەدەست هێنانی مافەکانی. بەڵام گوشاری حکوومەتی ناوەندی ئیران و ڕێککەوتنی سۆڤیەت لەگەڵی هێرشی سەربازیان لەکۆتایی ساڵی ١٩٤٦ ئەم کۆمارە ڕووخا هەرچەندە تەمەنی کورت بوو، بەڵام کارگەرییەکی قووڵی لەسەر بیری نەتەوەیی کورد داناوە لەڕوی (سیاسی، کلتوری، بواری کۆمەڵایەتی و نێودەوڵەتی)ئەم کاریگەریانە بوونە هۆی ئەوەی لەقۆناغەکانی دواتردا کورد بەردەوام بیر لەمافەکانی خۆی بکاتەوە و خەبات بکات. هەربۆیە پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا لەهەمووساڵێکدا ١٧ی کانونی یەکەم ببێتە ڕۆژی یادکردنەوە و پیرۆزکردنی ئاڵای نیشتمانی کوردستان، بەهەڵکردنی ئەم ئاڵایە ئێمەی خەڵکی کوردستان هەستی نیشتمانپەروەری و یەکگرتویی خۆمان دەردەبڕین، ئەم ڕۆژە بۆ هەموو کوردستانییەک جێگای شانازی و پڕ واتایە.