لەنجە عەلی دکتۆری بڵاوکردەوە هاوتا وشیار ئەسوەد

 

هاوتا وشیار ئەسوەد

خانمە گۆرانیبێژی دەنگخۆش و بە ئەزموون لەنجە عەلی نوێترین بەرهەمی خۆی بە کوالێتییەکی باش بڵاوکردەوە کە بەرهەمەکە یەکێکە لە گۆرانییەکانی هونەرمەند “حەسەن زیرەک.

لەنجە عەلی لە لێدوانێکی تایبەتیدا بە ڕۆژنامەی هەولێری گووت: گۆرانی دکتۆر یەکێکە لە شاکارە جوانەکانی هونەرمەندی گەورە “حەسەن زیرەک” کە بە کوالێتییەکی بەرز ئەو بەرهەمەم تازە کردووەتەوە و بەرهەمەکەش تا ڕاددەیەکی زۆر لەنیو خەڵکدا جێی خۆی کردەوە:
زیاتری گووت: حەزی من پێشتریش بۆ ئەوە هەندێک گۆرانی ڕەسەن و فۆلکلۆری نوێ بکەمەوە و بە ئەدای تایبەتی خۆم ڕۆح بخەمەوە بەریان، خوازیارم وەک بەرهەمەکانی ڕابردووم کارە نوێکانم بەدڵی تەواوی گوێگرانم بێت.