کاروان حەمید ئەوروپا پڕ دەکات لە ئاواز و گۆرانیەکانی خاڵە تاهیر و عەلی مەردان

هونەرمەندی میوزیسیان و گۆرانیبێژ “کاروان حەمید حەلاق” دوای بڵاوکردنەوەی گۆرانییەک بۆ داستانی خۆشەویستی “عەلی عاشق” و گرێدانی زنجیرەیەک کۆنسێرتی گۆرانی له وڵاتی هۆڵەندا و بەشداریکردن لە خولێکی ڕاهێنانی میوزیک و فێرکردنی “نەیی”، ئەم هەفتەیە دەیان گۆرانی هونەرمەندانی وەک تایەر تۆفیق و عەلی مەردانی بە گوێی ئەوروپیەکاندا چپاند.

“کاروان حەلاق” لەو ئاهەنگەیدا، بە دەستێک جلی کوردی و شمشاڵ و نەیی و ئامادەکردنی چەپکێک لە ئاواز و گۆرانییە فۆلکلۆرییەکانی کوردی بەشداری لەم ئاهەنگەدا کرد و دوایین بەرهەمیشی کە پێشکەشکرا گۆرانی “کەی دێیتەوە” بوو، کە هەموو کوردانی تاراوگە و ئەوروپیەکانی هێنایە جۆش و خرۆش، پاشان بە حەیرانێکی پیرە هەولێر و مەقامێکی خاڵە تاهیر تۆفیق چەپڵە ڕێزان کرا و ئۆفەرێکی دیکەی پێگەیشت، کە جارێکیتر ئاهەنگێک لە هەمان هۆڵدا بگێڕێتەوە.