ئاسایشی هەولێر دوو باندی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکانی دەستگیر کرد

ئەمشەو دووشەممە 16/12/2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: “بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو باندی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرمان دەستگیر کرد بەناوەکانی (أ، و، أ)، (ع، أ، م)، (ف، م، م)، (أ، أ، خ) و (ح، ح، ر).”

ئاماژە بەوەش کراوە: “لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، دەستمان بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ و مەریجوانە) و کەلوپەلی کێشانی مادەی هۆشبەردا گرت، چوار تۆمەتباریش لەوانەی ناویان هاتووە خەڵکی شارەکانی خوارووی عێراق و دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.”

هەروەها ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتیان دەکات کە هەمیشە هاوکارییانن لە پێدانی زانیاری.