خالید باشبڵاخی
نە. پەیامێکــــی بـــــۆ نـاردم
نە. پـرسـی لـەهـەواڵـــی مـن
دڵ، پـرســـەی ڕاگــەیانـدووە
لـە جێژنی سەری ساڵـــی مـن
ئاسمانیش، ڕۆنـدک دەڕێــژێ
بـەوێنـەی ئەشکـی ئاڵـی مـن
ڕەشپۆش و، مات و غەمگینـە
شـــۆڕەژنــی خــــەیاڵـی مـن
شادیی، ئیدیی بـەڕێبوارییش
ڕێی نـاکــەوێتـە مـاڵـــی مـن
شـەرابــــی ئـەویـــنـم ڕژاو؛
شکـا، بـادەی بـەتــاڵـــــی مـن
ئەفسووس: ناگاتە گوێی گوڵم
ناڵــــــــەی دڵی شمشاڵی مـن