لە سلێمانی هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت ڕێژەی کەمئەندامی 100% بێت و مەرجەکانی تێدابێت، دەتوانێت بێ بەرامبەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون وەربگرێت.

لە سلێمانی هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت ڕێژەی کەمئەندامی 100% بێت و مەرجەکانی تێدابێت، دەتوانێت بێ بەرامبەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون وەربگرێت.

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، بڵاوی کردووەتەوە: “هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت ڕێژەی کەمئەندامی لە 100% بێت و مەرجەکانی تێدابێت، دەتوانێت بێ بەرامبەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون وەربگرێت”

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە، کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون بێ بەرامبەر دەداتە هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

جەخت کراوەتەوە، دوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی و کۆمپانیاییەک توانرا٤٥ یەکەی نیشتەجێبوون لە جۆری شووقە بەبێ بەرامبەر بۆ ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی ڕێژەی پەککەوتەییان 100%ە و کرێچین دابین بکرێت، لە پڕۆژەی شاری شاران لە گەڕەکی قولەرەیسی.

بۆ وەرگرتنی یەکەکان بەڕێوەبەرایتییەکە چەند مەرجێکی دەستنیشان کردووە کە بریتین لە:

– ڕێژەی کەمئەندامیەکەی لەسەدا سەد بێت.
– خێزانداربێت- سەرۆک خێزان یان هاوسەری کەمئەندام بێت.
– کرێچی بێت.
– جگە لەموچەی کەمئەندامی هیچ مووچە و داهاتێکی تری نەبێت.
– نیشتەجێی قەزای ناوەندیی سلێمانی بێت.

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، ئاگاداری ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە دەکاتەوە کە خوازیارن و مەرجەکان دەیانگرێتەوە، دەتوانن لە ڕۆژی دووشەممە 16ی12ی2024 تا ڕۆژی دووشەممە 23ی12ی2024، لە کاتی دەوامی فەرمی، سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕم.