پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە “تۆمەتبارێکی بەناوی (س. ف. ع) دەستگیر کرا، کەوا لەگەڵ شوفێرێکی تر لە کاتی ڕۆیشتنیان لەسەر شەقام دەبێتە کێشە و دەمەقاڵییان و هەڕەشە لە یەکتر دەکەن”.
بڵاویشی كردەوە “دواجار هەردوو شوفێرەكە ئۆتۆمبێلەکانیان ڕادەگرن و توندوتیژی دروست دەبێت، کە شوفێری ئاماژەپێکراو بە چەکی جۆری (کلاشینکۆف) تەقە لە شوفێری بەرامبەری دەکات و لە ئەنجامدا زامدار دەبێت و زیانیش بەر ئۆتۆمبێلەکەی دەکەوێت”.
هەروەها بڵاوی كردەوە “تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیرا و ڕادەستی دادگا کرا”.