وەزارەتی دارایی عێراق: دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەین

وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق ناوەرۆکی کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی عێراق لە ئەمڕۆوە یەکشەممەوە، فەرمانگەی ژمێرکاری هەڵدەستێت بە خەرج کردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە، لەگەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتوون، بە هەماهەنگی کار لەسەر چارەکردنی تێبینیینەکان بکەن.

هەروەها شاندێکی تەکنیکی فەرمانگەی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەردانی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بە مەبەستی هاوکاری کردنیان لە ڕێکخستنەوەی بودجەی پێداچوونەوە (موازين المراجعة)ی تایبەت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەی خانەنشینان.

وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەیداوە، چارەکردنی ئەو تێبینیانەی ماون لەم ئەمڕۆ یەکشەممەوە، لەلایەن ئەو لیژنەیە دەست پێدەکات، بە فەرمانی دیوانی وەزارەتی دارایی پێکهاتووە و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە