حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵانی ڕابردوودا هەوڵی جیددی داوە بۆ ئەوەی کێشە هەڵپەسیردراوەکانی نێوان چارە بکرێن و لەو پێناوەشدا لە چەندین دۆسیەی جیاوازدا چووەتە ژێر باری داخوازییەکانی حکوومەتی فیدراڵی.
لە ٥ ساڵی ڕبردوودا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێک لە بنەماکانی کارکردنی ئەوەبوو پەیوەندییەکی سەقامگیر لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ دروست بکات،یەکێک لەو بنەمایانەی کاری بۆ کرد، گه‌شه‌پێدانی هاوبه‌شی بنیاتنەر و سه‌قامگیر بوو له‌گه‌ڵ به‌غدا، كه له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی ئامانجدار بێت، ئه‌وه‌ش به تێگه‌یشتنێكی روون بۆ ماف و ئه‌ركه‌كانی هه‌ردوولا.
ئەگەرچی وا دەردەکەوێت کێشە داراییەکانی نێوان هەردوولا قووڵ بێت، بەڵام بەپێی لێدوانی بەرپرسانی هەردوولا کێشەکان لەسەر ئاستی تەکنیکییە و ڕێککەوتنی جیددی هەیە لە دۆسیەی دارایی و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە، ده‌ستوور بنه‌مایه‌كی جه‌وهه‌رییه له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕابردوودا تیمێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانوستانه‌كانی به‌ڕێوه بردوە سه‌رنجی خستووەتە سه‌ر چەندین کەیسی جیاواز لەوانەش: ده‌رماڵه و به‌شه بودجه‌ی ساڵانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی ته‌واو بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ردوو مادده‌ی 111 و 112ی ده‌ستووری عێراقی فیدرالی ده‌ده‌ین، كه مافه‌كانی كوردستان دەپارێزێت، هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی و ئه‌منی و بابەتی ناوچە جێناکۆکەکان و هەماهەنگی سیاسی و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
حکوومەتی عێراق ئەوەی ناشاردووەتەوە کە داواکارییەکانی هەرێم دەستوورین، بەڵام هەنگاوە کردەیی و یەکلاکەرەوەکان بەهێواشی دەنرێن و حکوومەتی هەرێم بەردەوامە لە دنوستاندن و گفتوگۆکان.