پۆلیسی سلێمانی: تەقەكەرێك دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەچەكەوە چوبووە سەر دوكانێكی زەڕەنگەر و تەقەی كردبوو.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی ڕێكاری ئاگاداركرایەوە لە بوونی ڕوداوێكی تەقەكردن لە بازاڕی زەرەِنگەرەكانی شاری سلێمانی  ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی ڕێكاری گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو .

ئاماژە بەوەش دراوە، تۆمەتبار ( ر ، م ، ح) بە ناسنامە كوردە و دانیشتووی شاری سلێمانیە. بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر