لە ئوردن كۆبوونەوەی عەرەبی و نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی سووریا بەڕێوە دەچێت و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئه‌مه‌ریكاش به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
شەممە، 14-12-2024، كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و توركیا و یه‌كێـتیی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا له ئوردن به‌ڕێوه ده‌چێت.
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ر یه‌كه له وەزیرانی دەرەوەی ئوردن، سعوودییە، عێراق، لوبنان، میسر، ئیمارات، بەحرەین، قەتەر و كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی به‌شداریی بكه‌ن و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی گفتوگۆکانیش دۆخی سووریا ده‌بێت.
هه‌ر له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی توركیا و ئەمەریكا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا و نوێنەری سووریا لە نەتەوەیەكگرتووەكان كۆ ده‌بنه‌وه و پێشهاته‌كانی سووریا و ئاڵۆگۆڕی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات و په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ سووریا گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن، ڕێگەچارە و پاڵپشتی پرۆسەی سیاسیی لە سووریا گفتوگۆی جیددیان له باره‌وه دەكرێت.