لە ئاهەنگێکی خێرخوازیی مانگی سوور، لە پارێزگای تاک لە باکووری ڕۆژئاوای تایلاند، تەقینەوەیەک ڕووی دا و لە ئەنجامدا 4 کەس مردن و زیاتر لە 40 کەسی دیکەش بریندار بوون.
مێدیا ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە “تەقینەوەکە ڕۆژی هەینی کاتژمێر 11:30 شەو بووە.”
پۆلیسی پارێزگای تاک ڕایگەیاند، دوو هەرزەکاری تەمەن 16 و 17 ساڵانی دەستگیر کردووە.
پارێزگای تاک لە تایلەند هاوسنوورە لەگەڵ ویلایەتی کارین لە میانمار، بەدەست ململانێی گرووپە کۆمەڵایەتییەکانەوە گرفتارە کە ڕووبەڕووی هێزە حکوومەتییەکان دەبنەوە.
لە پێکدادانێکی نێوان سوپای میانمار و چەکدارە خۆجێییەکانەوە، سێ ملیۆن و نیو هاووڵاتیی ئاوارەی شارۆچکەی سنووری تایلەندی مای سۆت، لە پارێزگای تەک بوونە، دواتر دەسەڵاتدارانی تایلەند ڕایانگەیاند دۆخی سنوورەکە ئاسایی بووەتەوە، هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە دەتوانن بگەڕێنەوە.