سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا ڕایدەگەیەنێت، پردێکی هەوایی بۆ گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ سووریا دابین دەکەین و دەست دەکرێت بە ناردنی کۆمەکی مرۆیی بۆ ئەو وڵاتە.
ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا ڕایدەگەیەنێت: “ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بۆ گەلانی سووریا هیوابەخشە، بەڵام نابێت لەبیرمان بچێت ساتی ئەم گۆڕانە مەترسی و ئاستەنگی گەورەشی لە پێشدایە.
ڤۆندێرلاین گوتیشی: “پردێکی هەوایی بۆ دابینکردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ سووریا دابین دەکەین، ئاماژەی بەوەش دا، لە قۆناغی یەکەمدا 50 تۆن پێداویستی تەندروستی لە کۆگاکانی یەکێتیی ئەورووپا لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەیێندرێتە هاووڵاتیان لە سووریا.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا باسی لەوەش کرد، 46 تۆن پێداویستی بۆ پاڵپشتیی تەندروستی و پەروەردە و پێداویستی دیکە لە دانیمارکەوە دەگەیەندرێتە ئەدەنەی تورکیا بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕەوانەی سووریا بکرێت.