سێشەممە, كانونی یه‌كه‌م 3, 2024

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی شه‌پۆڵی چواره‌می كۆرۆنای راگه‌یاند

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (12ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) رایگه‌یاند، شه‌پۆڵی چواره‌می كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه‌ و ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا روو له‌ زیادبوونه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو بڵاویكرده‌وه‌ته‌وه‌، ژماره‌تی تووشبووانی كۆرۆنا رۆژ به‌رۆژ زیاتر بووه‌، له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌كردنی گۆڕاوی كۆرۆناش له‌ جۆری ئۆمیكرۆن، له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان رێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ زیادی كردووه‌.

بڕیاره‌ كه‌مێكی تر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا، په‌یامێك بۆ هاووڵاتییان بڵاو بكاته‌وه‌ و ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بخاته‌ڕوو.