لەڕێگەی نێوان ناحیەی تەكیە و ناحیەی ئاخجەلەر، چوار ئۆتۆمبێل پێكیان دادا و لە ئەنجامدا كەسێك گیانی لە دەست دا و نۆ كەسی دیكەیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی 12ی 2024، كەمێك پێش ئێستا، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ، ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان چوار ئۆتۆمبێل ڕووی دا.”
ڕوونیشی كردەوە، ئەو ڕووداوە لەسەر ڕێگەی نێوان ناحیەی تەكیە و ناحیەی ئاخجەلەر بووە و لە ئەنجامدا “کەسێک گیانی لەدەست دا (9) کەسی دیكەیش بریندارن، كە دوو لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.”