كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان: به‌فرو باران ده‌بارێت

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ڕاگه‌یه‌ندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ی12ی2024، ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە نمە باران و بەفر سەرەتا لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور دەبارێت، پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی  ئیدارەی سۆران  بەفر لە تەواوی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ئەم دەڤەرە دەبارێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌،   کاریگەری بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژی هەینی، پله‌كانی گه‌رماش   نزم دەبێتەوە بە( 2- 4) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی هه‌ینی 13ی12ی2024، ئاسمان هەور دەبێت و نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لەناوچەکانی  ئیدارەی سەربەخۆکانی سۆران و راپەرین پاشان کاریگەری بە لاوازی درێژ دەبێتەوە بەرەوناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم پارێزگای هەڵەبجە پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کۆتایی بە دابارین دێت کەش جێگیر دەبێتەوە.

ڕاشگه‌یه‌ندراوه‌، پله‌كانی گه‌رما نزم دەبێتەوە بە ( 3-4 ) پلە لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان زیاتر نزم دەبێتەوە بە ( 4-7 ) لەتۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 7 پلەى سیلیزى
دهۆک: 11 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11  پلەى سیلیزى
زاخۆ:  11 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -1 پلەى سیلیزى
سۆران:8 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 14 پلەى سیلیزى