حیات مجید
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە سەردەمانێدا دامەزرا زەروریەتێکی مێژووی و مرۆڤانە بوو بۆ ئەو سەردەمەو سەردەمە جیاوازەکانی دواتر، بە ئێستاشەوە کە یەکێکە لە هەرە دێرینترین رێکخراوەکانی ئافرەتان کە کاری کردوە و هەوڵی داوە بۆ دەستەبەر کردن و مومارەسە کردنی مافەکانی ئافرەتان لە چوارچێوەی بەهاو و کلتوری کوردەواریدا. ئەمڕۆ کە یادی دەکەینەوە تەنها یادێک نیە بەڵکو خەرمانێک پێزانین و ماندوویەتی ئەم ستافە ماندوو نەناسەیە چۆن لێبڕاوانە سەردەمانیکی دوروو درێژە کار دەکات بۆ پرسی ئافرەت، و خاوکردنەوەی بیری تووندووتیژی بەرامبەریان و چاندنی تۆوی یەکسانی و دادپەروەری و هەلی کار بە پێی کات و سەردەمە جیاوازەکان. ئێستەش بەهەمان گوڕ و تین و بەهەمان رۆحی پەروەردەی رێبازی پیرۆزی بارزانی ئەم ڕێکخراوی دایکە کۆشش دەکا و بەردەوامە بۆ پێکانی مەهامی پیرۆزی خۆی.
ئەم رێکخراوە کە بە رێکخراوی دایک ناسراوە دایکانە پشت و پەنایی گشت ئافرەتانی کوردستان بووە بە تایبەت ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە، ئافرەتانی کوردستان دایکێکی دلسۆز بووە بۆ ئەندامانی بە جۆریک دەیان کادر و ئەندامی ئەم ریکخراوە پیرە دایکە دڵسۆزانە لە بوارە جیاجیاکانی کۆمەڵگادا ڕۆڵیان بینیوە، و پەرلەمان و حیزب و حکومەتدا بە تایبەت لە کەرتی خویندنی باڵاو پەروەردە و کەرتی تەندروستیدا رۆڵی خۆیان بینیوە، ئەمە جگە لەوەی دەیان ئافرەتی بەتوانا لە سێکتەری سەربازی و بازرگانیدا و دبلۆماسیدا پێگەیاندوە، رۆڵ و بەرچاوی کارکردنی ئەم رێکخراوە نابێت بە کەم بزانرێت بەڵکو دەبیت مایەی ئیفتیخاری تەواوی ئافرەتانی کوردستان بیت، هەمیشە بە شکۆمەندیەوە یادی بکرێتەوە. کارکردن و بە ئۆرگەنایز کردنی کارە پیرۆزەکانی خۆی پێشەنگ بووە، لەگەل رێکخراو و فیدراسیون و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا پلان و پرۆژەی تۆکمەو و جیاوازی هەبووە لە بەرژەوەندی ئافرەتانی کوردستاندا. جارێکی تر پیرۆزبێت ئەم یادە پڕ شکۆیە بە هیوای وەک تەوارێک لە ئاسمانی کوردستاندا هەمیشە پێشەنگ و بەردەوام بیت، رۆڵ و ئامانجەکەی خۆی لەم سەردەمەدا بە باشترین شیواز مومارەسە بکات.
previous post
next post