دهۆک.. بەڕێوەبەرانی نوێی ناحیەکانی تەناهی و مسیریکێ دیاری کران

پارێزگاری دهۆک دوو بەڕێوەبەری نوێی بۆ ناحیەکانی تەناهی و مسیریکێ دیاری کرد و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ کارەکانیان دووپات کردەوە. 

چوارشەممە، 11-12-2024، د. عـەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، بە ئامادەبوونی خەلیل مەحموود، قەزای ئامێدی؛ شەعبان خەلیل، وەک بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی “تەناهی” و و ئوسامە ئووشانە، وەک بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی “مسیریكێ”ـی دیاریی کردن.

پارێزگاری دهۆک پیرۆزبایی لە هەردوو بەڕێوەبەرە نوێیەکە و خەڵکی ئەو دوو ناحیەیە سنووری قەزای ئامێدی کرد و دووپاتی کردەوە “ناحیەکانی تەناهی و مسیریکێ لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە هێنراونەتە کایەوە بە مەبەستی باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییانیان.”

پارێزگاری دهۆک پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەو دوو بەڕێوەبەرە نوێیە دووپات کردەوە و ئامادەیی خۆیشی بۆ هەر هاوکارییەک نیشان دا.