پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی12ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە دواى نیوەڕۆ بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور دەگۆڕێت، پله‌كانی گه‌رماش کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه 12ی12ی2024، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ لە هەندێ ناوچە کەمێک نزم دەبێتەوە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى
دهۆک: 19 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 20 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 22 پلەى سیلیزى