نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی له یادی حەفتا و دووەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووه، لە یادی حەفتا و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان دەکەم. ڕۆڵی گرنگی لە به‌ره‌وپێشبردنی کۆمەڵگه و بەهێزکردنی بەهاکانی یەکسانی و دادپەروەری بەرز دەنرخێنم.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێ، یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان، لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1952، هێمای خەباتی نیشتمانی و کاری بەردەوام بووە بۆ به‌دیهێنانی مافەکانی ئافره‌تان و به‌هێزکردنی پێگەیان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا.
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، لە ماوەی خه‌باتی دوور و درێژیدا، یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان سەلماندوویه‌تی کە هاوبەشێکی سەرەکییه لە گەشەپێدانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نیدا. هەمیشە سەرچاوەی هێز و داهێنان بووه بۆ به‌رگریکردن له مافه‌کان و مسۆگه‌رکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ ئافره‌تانی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێ، لەم یاده‌دا به ڕێزه‌وه ڕه‌نج و قوربانیدانی ئافره‌تان و ڕۆڵی یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان بەبیر ده‌هێنینەوە و پشتگیریی تەواومان بۆ کار و هەوڵەکانی لەپێناو پاراستنی مافەکانی ئافره‌تان و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتووتردا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری، دووپات دەکەینەوە.
له كۆتاییدا جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سڵاو له ته‌واوی ئافره‌تان و دایکان و خوشکانی کوردستان که دڵسۆزانه خزمه‌تی گه‌ل و وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن. با ئەم یادە هاندەرێک بێت بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ئافره‌تان و بەدیهێنانی ته‌واوی ماف و خواستەکانیان.