ئەمڕۆ شەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شێخ خەمیس خەنجەر کەسایەتیی دیاری سیاسیی عێراق کرد.
لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق و دوا پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتی کرا.