گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، مامۆستایانی خۆبه‌ش له قوتابخانه ئایینییه‌كان ده‌كرێنه گرێبه‌ست و ده‌شڵێ، له هه‌رێمی كوردستان 21 قوتابخانه‌ی ئایینی هه‌ن.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا 21 قوتابخانه‌ی ئایینی هه‌ن و سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینین، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مامۆستایانی خۆبه‌ش له‌و قوتابخانه ئایینیانه كه ژماره‌یان 105 مامۆستایه، ده‌كرێنه گرێبه‌ست.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دەشڵێت: ئه‌و مامۆستا خۆبه‌خشانه له ئێستادا ده‌ست به ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له خۆبه‌خشه‌وه وه‌ك مامۆستای گرێبه‌ست دابمه‌زرێن و له قوتابخانه ئایینییه‌كان ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
له‌باره‌ی مینحه‌ی مامۆستایانی خۆبەخشی ئایینی، نه‌به‌ز ئیسماعیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مینحه‌یه‌كی 250 هه‌زار دیناری بۆ هه‌زار و 500 گوتاربێژی خۆبه‌ش ته‌رخان کراوه و تا كۆتایی ئه‌مساڵ مینحه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێ، دیسانه‌وه جێیان ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مینحه‌یان بۆ دابین بكرێت.