پێنجشەممە, كانونی یه‌كه‌م 12, 2024

گه‌رمیان.. ڕووداوێكی هاتووچۆ گیان له‌ ده‌ستدانی 2 كه‌س و برینداربوونی حه‌وت كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌

ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ گه‌رمیان گیان له‌ ده‌ستدان و برینداربوونی لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7ی12ی2024، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی مازدا و تۆیۆتا کۆرۆلا، لەنزیک گوندی گاکوڵ پێکیانداداوە، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش برینداربوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لە ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە دووکەسیش بریندابوون، پێنج بریندارەکەی دیکە لە ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتاکەدابوون.

هاتووچۆی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، كه‌ بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە شێواز و هۆکاری ڕووداوەکە تیمی هاتووچۆ گەیشتوونەتە سەر ڕووداوەکەو لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.