هەولێر … بەبۆنەی یادى ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستى تایبەتەکان و جاڕنامەی مافەکانی منداڵان کەرنەڤاڵێک سازکرا

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.12.5، بەبۆنەى ڕۆژى جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان و جاڕدانى مافى منداڵان، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، پەرورەدەی ناوەندى هەولێر لە هۆڵى چالاکى قوتابخانەکان کەڕەنەڤاڵێکى تایبەتى سازکرد.

لە کەڕنەڤاڵەکەدا، کە بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەند و بەڕێوەبەر و مامۆستایانى قوتابخانەکان و قوتابیان بەشدار بوون، بە چەندین چالاکى هونەرى و موزیک و گۆرانی کەرنەڤاڵەکە ڕازێندرایەوە.