پێنجشەممە 5ـ12-2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە ئانیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدرال.
هەر لەو دیدارەدا، ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی هەردوولا و جەخت لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کرایەوە.
دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوو.