پێنجشەممە 5-12-2024، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیی لە ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەدا، کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.
باڵیۆزی تورکیا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی و پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.
شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا و پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.