پێنجشەممە, كانونی یه‌كه‌م 5, 2024

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌كات

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق میوانداری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كات و گفتوگۆ و ده‌نگدان له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ی12ی2024،  ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ میوانداری محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان، بڕگه‌ی یه‌كه‌م، بە میوانداری سوودانی دەستپێدەکات و لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەش ماددەی سیی و شه‌شی پرۆژەیاسای دەزگه‌ی هەواڵگری نیشتمانی لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگری دەخرێتە دەنگدان.

له‌ بڕگه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌نگ به‌ هەمواری یەکەمی ماددەی پێنجەمی یاسای پاسەپۆرت ژمارەی 32ی ساڵی 2015ده‌درێت.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌دا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یەکەمی پرۆژە یاسای ژمارەی سێزده‌ی ساڵی دووهه‌زار و بیست و سێ تایبەت بە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی2023 –2024–2025 دەکرێت، کە لیژنەی دارایی پێشکەشی ده‌كات.

په‌رله‌مانی عێراق هه‌ر له‌ درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌یدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێنجەمین هەمواری پرۆژەیاسای فڕۆکەوانی مەدەنی ده‌كات.