چوارشەممە, كانونی یه‌كه‌م 4, 2024

پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵیادی دامەزراندنیان، سەردانى کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمانى کرد

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.12.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى 26 ساڵەی دامەزراندنیانەوە سەردانى کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمانى کرد و لەلایەن سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕیی کۆمەڵەکەوە پێشوازى لێکرا.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی، جەختی لە بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری و پتەوبوونى زیاترى برایەتى و پێکەوە ژیانى ئاینى و نەتەوەیی و پشتیوانیکردن لە مافی پێکهاتەکان لە هەولێرى پایتەخت و هەرێمی کوردستان کردەوە.