دووشەممە، 2-12-2024، ئارین مەسرور بارزانی لە ڕێوەڕەسمی ڕاگەیاندنی پرۆژەی دامەزراوەی کوردستان، گوتی: “ئەمڕۆ لێرە کۆبووینەوە بۆ ڕاگەیاندنی دامەزراوەیەکی گرنگی تایبەت بە گەنجانی داهێنەر و نیشتیمانپەروەر و بەتوانا و لێهاتووی کوردستان، کە ئەویش بە کۆکردنەوە و دەستپێشخەریی ڕێکخراوەکانی تایبەت بە کاری خۆبەخشی و دۆزینەوەی دەرفەتەکانی کار.”
ئاماژەی بەوەش کرد “هەموو ئەو ڕێکخراوانەی کە لەساڵی ڕابردوودا بەسوود وەرگرتن لە تواناکانی گەنجانی کوردستان دامەزران، دەستبەکار بوون، لەمەودوا لە ژێر چەتری دامەزراوەی کوردستان درێژە بە کار و چالاکی و خزمەتکردنیان دەدەن.”
باسی لەوەش کرد “کوردستان فاوندەیشن خاوەن دیدگایەکی گرنگە، دیدگایەک کە لەسەر بنەمای سێ چەمکی سادەی پڕ بەها دامەزراوە، کە ئەوانیش بریتین لە “پەیوەست بوون، بنیاتنان و پێگەیشتن”، ئەمەش بەڵێنێکە بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێزتر کە نیشتیمانی هەمووانە.”
ئارین مەسرور بارزانی دەشڵێت: “ئەو دامەزراوە بەرفراوانە درێژە پێدەری ئەو کاروانەیە کە پێشتر دەستمان پێ کردووە، بەیەکخستنی کار و ئامانجی هەموو پلاتفۆرم و دەستپێشخەرییەکانی کوردستان فاوندەیشن لەژیر یەک چەتردا، هەروەها سەکۆیەکی یەگرتوومان دروست کردووە بۆ زیادکردنی کاریگەرییەکانیان.”
ڕاشیگەیاند “نموونەیەکی دیاری ئەو سەرکەوتنانە دامەزراوەی “جۆبس کەی ئاڕ دی”یە، کە تەنها لەسڵی ڕابردوودا توانییویەتی 2000 هەلی کاری نوێ بڕەخسێنێت، ئەمەش تەنها سەرەتای ڕێگایەکی پڕ دەستکەوتە، هەروەها کاری لە پێشینەمان چارەکردنی قەیرانە ژینگەییەکانە.”