لە شەقڵاوە، كەسێك بە گولـلە دایك و خوشكێكی خۆی دەكوژێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوێکی تەقەکردن لە قەزای شەقڵاو بڵاوکردەوە.

ئەمشەو یەکشەممە 1/12/2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردەوە: “کەمێک لەمەوبەر لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە قەزای شەقڵاوە لەلایەن تۆمەتبارێک بەناوی(ڕ، ش، ف)، بەهۆکارێکی نادیار هەڵساوە بەتەقەکردن لە دایک و خوشکێکی خۆی و لە ئەنجام بۆتە هۆی گیانلەدەستدانیان.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە خۆی ڕادەستی هێزەکانی ناوخۆ کردووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.”