جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی تەواوی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان دەربڕیوە كە بڕەكەی 289 ملیار دینار ماوە.
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وەك موژدەیەك بۆ جوتیارانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند “بەڵێنم بەرامبەر جوتیارانی هەرێمی كوردستان بەجێ گەیاند”.
راشیگەیاند “ڕەزامەندی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقم وەرگرت بۆ ناردنی بڕی 289 ملیار دینار وەک ماوەی شایستەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان”.
هەروەها رایگەیاند “لە دواین دیدارماندا لەگەل برا جوتیارەکان لە بەغدا، بەڵێنمان پێدابوون بەوەی تەواوی ئەو پارەی لە لای وەزارەتی بازرگانی عێراق ماوە بۆیان وەربگرینەوە”.
لە كۆتا رۆژی مانگی 8ی ئەمساڵ، نوێنەری بەشێك لە جوتیارانی كورد لە هەرێمی كوردستانەوە چوونە بەغدا و لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق و شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمان كۆبوونەوە و داویان لێ كردن هەموو هەوڵێك بدەن بۆ ئەوەی ئەو بڕە پایەی پارەی گەنمەكانیان كە لە بەغدا ماوە، بۆیان خەرج بكەن