سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکوومەت پلانی هەیە بتوانێت ئیدارەی 20 ملیۆن کەس بکات. ڕوونیشی کردەوە، هەوڵیان داوە ببنە دەرگایەک بۆ عێراق.
یەکشەممە، 01-12-2024، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند “حکوومەتی هەرێمی کوردستان پلانی هەیە لە داهاتوودا بتوانێت ئیدارەی 20 ملیۆن کەس بکات، نەک تەنها شەش ملیۆن کەس.”
بە گوتەی د. ئومێد “هەرێمی کوردستان، هەرێمێکی فیدراڵییە و دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردنی خۆی هەیە. لە کابینەی نۆیەم هەوڵمان داوە ببینە دەرگایەک بۆ عێراق و لە داهاتووشدا لەسەر هەمان ڕێڕەو بەردەوام دەبن.”