هەولێر … مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی قەڵات بەرێوەچوو

 

ئێوارەی ئەمرۆ 30.11.2024 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسان و ئەندازیارانی تەلارسازی ناوەندی کوردستان بۆ کولتوور و هونەر، مەراسیمی خەڵاتی قەڵاتی ئەنجامدا، کە پێشبرکێیەکی ساڵانەیە ئەمساڵ بۆ بواری تەلارسازی تەرخان کرا.
لە رێوڕەسمەکەدا کۆمەڵێک گوتار پێشکێش کران، دواتر پانێڵێک لەبارەی پەیوەندیی نێوان تەلارسازی و کولتوور بەرێوەچوو…
لە کۆتایدا سێ براوەی تەلارسازی لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت لە کۆی دەیان تەلارساز هەڵبژێردراون و خەڵاتی قەڵاتیان پێ بەخشرا …