شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەستی پێ کرد

کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە گردی دەباشانی شاری سلێمانی، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەستی پێ کرد. 

“کاتژمێر 01:00ـی دوانیوەڕۆی شەممە، 30-11-2024، کۆبوونەوەی هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گردی دەباشان دەستی پێ کرد.”

تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.

شایەنی ئاماژەیە، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سباح پێک دێت. شاندی یەکێتییش لە قوباد تاڵەبانی، ڕێواس فایەق، ڕزگاری حاجی حەمە، سالار سەرحەد و سەمیر هەورامی پێک هاتووە.