لە هەولێر 7 گەڕەكی دیكه‌ كارەبایان دەكرێتە 24 کاتژمێرى

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، پڕۆژەی رووناكی لە گەڕەكەكانی هەولێر بەردەوامە و بڕیارە بەمزووانە  گەڕەكەكانی شەهیدانی كوران، بەهاری كۆن، كرێكاران، كوردستان، نەسیج، كوران و ڕزگاری، كارەبایان بكرێتە 24 کاتژمێرى.

پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لە ئێستادا دەست بە چاككردنی پێوەری كارەبای ماڵەكان لەو گەڕەكانە كراوە و  هەڵسەنگاندن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەکرێت و بەهۆی كاركردن لەو گەڕەكانە لە كاتژمێر 8ى بەیانیی تا 5ى ئێوارە كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، تا تیمەكانی كاركردن بتوانن كارەكانیان ئەنجام بدەن.

جێگەى باسە،  به‌ بریاڕی مەسروور بارزانی سەرۆكوەزیرانى هەرێمى کوردستان دەستكراوە بەجێبەجێكردنی پرۆژەكە و بڕیارە  لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم دانیشتووانی هەرێمی كوردستان ببنە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری.