ئامانج غازی سەرپەرشتیار و ڕێکخەری ئەم ئێوارە موزیکییە بە رۆژنامەی “هەولێر”ـی ڕاگەیاند کە ئەم نمایشە نوێگەریی و هاوچەرخێتییەکی ڕادەبەدەر بەخۆوە دەگرێ
هەروەها لە درێژەی پەیامەکەیدا وتی:-
هونەرمەند لە هەر کوێیك بێت، ڕۆحی
میهری پەیوەستە بە مانا ئینسانی و
دلۆڤانییەکانییەوە .لە هەمووش گرنگتر پێویستە هونەرمەند لە ئاست کارە زەق و هەڵەکانی کۆمەڵگا بێدەستەڵاتەکان بێدەنگ نەبێ !!
دوێنی شەڕی دەستەو یەخەی بەرهەمی کرچوکاڵ، ئەمڕۆ دەریایەك لە گومان!!
بەیانی ڕوبەڕووی مەحاڵ! کێ دەڵێ ئەم ژیانە قورسە بە ئاسانی هەڵدەگیرێ!!
کام دەنگ و سۆز و گوزارشتی هونەری پتر بەناخی بریندارمان ڕۆ دەچێ.
بۆیە … موزیک هەمیشە یەکێک لەو دوو دەرفەتمان پێدەبەخشێت: یان هەڵاتن لە ژیانەوە بۆ موزیک یاخود بۆ تێگەیشتنێکی قووڵتر لە ژیان