پلاندانان ئه‌ركێكی گرنگ و سه‌ره‌كییه له پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردندا و ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداری و ئه‌و ئه‌ركه ته‌نیا له‌وكاته‌دا كۆتایی دێت كه ئامانجه خواستراوه‌كان دێنه دی. پلاندانان به‌یه‌که‌م کار له‌کاره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ر داده‌نرێت که‌گشت کاره‌کانی تر پشتی پێ ده‌به‌ستن، له ڕێگه‌یی پلاندانانه‌وه ده‌ست ده‌کرێت به دانانی بڕیاو بیرکردنه‌وه بۆ داهاتووی رێکخراو، گرینگیی پلاندانان زیاتر ده‌بێ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی رێکخراوه‌که و فراوانبوونی چالاکییه‌کانی، له‌کاتی نه‌بوونی پلاندانان کاره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ره‌مه‌کی به‌ڕێوه ده‌چێت که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌فیڕۆچونی توانست، نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌ناو ڕێکخراودا، هه‌روه‌ها پلاندانان په‌یوه‌ندی هه‌یه بۆ پێشبینی بۆ داهاتووی رێکخراو وه کرداری پێشبینی کردن ئه‌نجام ده‌درێت به ڕێگای زانستی گونجاو نه‌ک به گریمانه‌کردن له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته پشت به کۆکردنه‌وه‌ی شێوازی زانستی ببه‌ستین بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی که هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین.
پلاندانان چییه و پلانی كۆمه‌ڵایه‌تی چییه؟ ئه‌و هۆكارانه‌ی كاریگه‌ر و كارتێكه‌رن له سه‌رهه‌ڵدان و دانانی پلان چین؟ سه‌ره‌تا با وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه كه پلان چییه، پلان بریتییه له گونجاوی له‌نێوان ئه‌وه‌ی پێویستییه و ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه، له‌ڕێگه‌ی هه‌وڵدان و ڕێكخستن و ئاراسته‌كردنی ئابووری و توانستەکانی و هێزی مرۆیی بۆ هێنانه‌دیی ئامانجی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه رێككه‌وتن له‌سه‌ری. یان ده‌كرێ بڵێین پلاندانان: رێبازێكی نموونه‌ییه له هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئامانجێكی تایبه‌تدایه ئه‌ویش به‌كه‌مترین نرخی تێچوون و به‌رزترین چالاكی.
یه‌كه‌م كه‌س كریستین شویناده‌ری نه‌مساوی له ساڵی 1910 ئه‌و چه‌مكه‌ی به‌كار هێنا. تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه كۆمه‌ڵناسییانه‌ی جیاواز له‌یه‌ك سه‌باره‌ت به پلان به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی و پلانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، به‌ڵام هێشتا ئه‌م جیاوازییانه ده‌رفه‌تی دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی قسه‌كردنێك وردیان بۆ هێشتوینه‌ته‌وه. له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه ده‌كرێ بڵێین پلانی كۆمه‌ڵایه‌تی، پلاندانانه له‌باره‌ی دامه‌زراوه و سه‌رچاوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه له‌وانه ئامانجه‌كانی پشت ئه‌و پلانه جیهانیی و هه‌ندێك كات ناوچه‌یی و لۆكاڵیی بێت. ماكس ڤێبه‌ر (Max Weber) كۆمه‌ڵناسیی ئه‌ڵمانی، پێی وایه كه پلاندانان بریتییه له پرۆسه‌یه‌كی دروستكردنی بڕیاری ئاقڵانیانه له‌باره‌ی ئامانج و خوله‌كانی داهاتووی هه‌ر كرده‌یه‌ك كه پشت به كۆمه‌ڵێ به‌ها و نۆرم و هه‌ڵبژاردنی ورد ده‌به‌ستێت.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵناسی دیار ئێچ جه‌ی گانس پێی وایه پلاندانان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بریتییه له میتۆد و رێبازێك بۆ بڕیاردان كه ئامانج و مه‌به‌سته‌كان ده‌خاته ڕوو، له هه‌مان كاتدا به‌رنامه‌یه‌ك دیاری ده‌كات تاكو ئاسانتر ده‌ستمان به ئامانجه‌كانمان بگات، بۆ ئه‌م كاره‌ش پێویسته كۆمه‌ڵێ هونه‌ری شیكاری و خوێندنه‌وه و هه‌نگاو بگرینه به‌ر تاكو ته‌بایی و هاوسه‌نگییه‌ك له نێوان ئامانج و ئامرازه‌كان بخه‌ینه‌ڕوو. (Gans، 1968: 129)
هه‌روه‌ها هێنری فایۆل پێناسه‌ی پلاندانان ده‌کات و ده‌ڵێت: پلاندانان له‌ڕاستیدا واته پێشبینیكردنی ئه‌وه‌ی له داهاتوودا چی ڕوو ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان ئاماده بكه‌ین و رووبه‌رووی ئه‌و ئاڵنگاری و ته‌حه‌دیاته ببیته‌وه كه دێته پێشمان، به‌ڵام جۆرج ستاینه‌ری كۆمه‌ڵناس پێی وایه پلاندانان ئه‌رکێکه كه تێیدا به‌ڕێوەبه‌ره‌کان و كارگێڕییه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن چی بکەن و، که‌ی و چۆناوچۆن بیکه‌ن. به مانایه‌كی تر، پلاندانان پێمان ده‌ڵێت گرنكترین ئه‌و میكانیزم و ئامرازانه‌ی كه پێویسته ئینسان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كولتوورییان بیگرێته به‌ر چییه و راسترین رێگه‌ی ئه‌و به‌كارهێنانه له كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
له لایه‌كی تر، کونته‌ز پێی وایه پلاندانان بریتییه له ڕاپۆرتدانی پێشوه‌خته بۆ ئه‌و کاره‌ی که پێویسته بکرێت و چۆنیه‌تیی ئه‌نجامدانی و ئه‌و که‌سانه‌ی که پێویسته بیکه‌ن.
له‌م پێناسانه‌ی سه‌ره‌وه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که پلاندانان گرینگی ده‌دات بۆ داهاتوو وه پێشبینی کردن به‌شێوازی زانستی له‌وه‌ی له‌دواڕۆژدا چی ڕووده‌دات و ئاماده‌باشی و گرینگی‌دان به دابینکردنی ئامار و داتا. هه‌روه‌ها پلاندانان به‌کۆڵه‌که‌ی هه‌موو قۆناغه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن داده‌نرێت که گشت پێکهاته‌کانی تری کرداری به‌ڕێوه‌بردن پشتی پێده‌به‌ستێت له ڕێکخستن و چاودێری و ئاراسته‌کردن، به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی داموده‌زگاکان.
گرنگییه‌كانی پلاندانانی كۆمه‌ڵایه‌تی
پلاندانان وێنه‌ی كار و كرده‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی تاكه‌كان له زۆر بواردا ده‌كێشێت و رێگاكانی ده‌ستنیشان ده‌كات، به‌ده‌ر له پلاندانان كاره‌كانی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌بن و ئامانجه‌كانیان ناپێكن، واته گه‌ر مرۆڤ پلانێكی دیاریكراوی نه‌بێت بۆ درێژه‌دان به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كه‌ی ئه‌وا هه‌موو كرده‌كانی هه‌ڕه‌مه‌كی و بێ ئامانج و مه‌به‌ست ده‌بێت و به زه‌حمه‌ت ده‌توانێت به‌سه‌ركه‌وتوویی دریژه به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی بدات. هه‌ر بۆیه ده‌توانین گرینگی پلاندانان له چه‌ند ئاست و پانتاییه‌ك دیاری بكه‌ین به‌تایبه‌ت ده‌كرێ بڵێین، گرنگییه‌كانی پلاندانانی كۆمه‌ڵایه‌تیی بریتییه له‌م چه‌ند گرنگییه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: پلاندانانی كۆمه‌ڵایه‌تی کارێکی ڕۆشنفکرانه و ئه‌قڵانییه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ کێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌وه‌یش له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستییانه له‌باره‌ی ئه‌و کێشانه و گرتنه‌به‌ری میكانیزم و میتۆدۆلۆژیای گونجاو و ئه‌قڵانی، چونكه پلاندانانی كۆمه‌ڵایه‌تی هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه دیاره‌کانی کارکردن له هه‌ر بوارێكی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی دیاری بكات و رێگه‌خۆشكه‌ره به‌رچاووروونی ته‌واوه‌تیمان بداتێ.
دووه‌م: پلاندانان قۆناغه‌کانی کارکردن و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێویسته بنرێت و ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه ئینسان ده‌یگرنه‌به‌ر دیاری ده‌کات، به مانایه‌كی تر به‌رچاوروونی ته‌واوه‌تیت ده‌داتێ كه به چی ده‌گه‌یت و ئه‌نجامی هه‌موو كرده‌كانت به چی ده‌گات، چونكه پلاندانانی كۆمه‌ڵایه‌تی گرینگی به دابینکردنی توانستی کار و چۆنیه‌تی به‌ده‌ستهێنانی ده‌دات له هه‌موو پانتاییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
سێیه‌م: پلاندانانی كۆمه‌ڵایه‌تیی یه‌كێكه له هۆکاره‌كانی چاودێریكردن به‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی ئیش و كاروباره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و کارئاسانیشیان بۆ ده‌کات به تایبه‌ت بۆ به‌دواداچون بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتووریی و ئیداریییه‌كان.
چواره‌م: هه‌روه‌ها پلاندانانی كۆمه‌ڵایه‌تی له ژینگه‌ی کاركردندا ده‌بێته هۆی ده‌سته‌به‌ربوونی ئارامی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ كه‌سی پلاندانه‌ر له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیدا، چونكه پلاندانان هه‌وڵ ده‌دات له‌میانه‌ی پێشبینیکردنی پێشهات و ئه‌و رووداوانه‌ی كه له‌وانه‌یه رووبده‌ن ئاراسته‌ی بكات و هه‌ر زوو په‌ی به خواروخێچی و لارییه‌كانی ئاراسته‌كه به‌ریت.
پێنجه‌م: پلاندانانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئامرازێكی سه‌ره‌كییه بۆ که‌مكردنه‌وه ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه له‌وانه‌یه له داهاتوودا رووبه‌رووی تاكه‌كان ده‌بێته‌وه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر تێكچوونی باری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و پرۆسه كۆمه‌ڵایه‌تییانه هه‌بێت كه ئینسان ده‌یگرێته به‌ر.