هاوار بازرگان گۆرانییەکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

ھونەرمەندی گۆرانیبێژ (ھاوار بازرگان) نوێترین بەرھەمی گۆرانی خۆی کلیپ کرد، کە ناوی ناوە (یارێ) ئەو بەرھەمە بە شێوەزاری تورکمانی چڕیویەتی و لە ستۆدیۆی (ڤۆیس) لە شاری کەرکوک تۆمار کراوە و لە ئاوازی (حوسام حەسرەت) و ھۆنراوەی (شیرزاد عزێری)ـیە.

(ھاوار بازرگان) لەمبارەیەوە بۆ (ھەولێر) دەڵێت: گۆرانیە تازەکەم، کە بە ناونیشانی (یارێ)ـیە گۆرانیەکی تورکمانیە و بە ھاوکاری دەستەیەک لە ھونەرمەندی ئەو شارە بە ستایلێکی نوێ تۆمار کراوە، کە بەرھەمێکی شادە و دەبێتە جێی ڕەزامەندی ھەوادارانم.
لە پرسیاری ئەوەی کێ سپۆنسەری بەرھەمە ھونەرییەکانی دەکات، ناوبراو دەڵێت: تا بە ئەمڕۆ دەگات لەسەر ئەرکی خۆم کارە ھونەرییەکانم کردووە و بەڵێنیشم داوە تا دوا ھەناسە لە خزمەت گۆرانیی کوردی و تورکمانیدا بم.

ھەواڵی زیاتر