چواس خالید – هەولێر
ده‌زگای گشتی كاروباری مین له هه‌رێمی كوردستان به رده‌وامه له پاككردنه‌وه‌ی زه‌وی به مین چێندراو، له‌م ساڵدا به سه‌دان مینیان هه‌ڵگرتووه و له‌ناویان بردوون، پاریش له چل و چوار كێڵگه‌ی به مین چێندراوی هه‌رێمی كوردستان، نزیكه‌ی چوار هه‌زار مینی دژه كه‌سی و دژه تانك و بۆمبی چێندراویان له‌ناوبردووه.
ئاماری کێڵگە بە مین چێندراوەکان
به مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای گشتی كاروباری مین له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ویانه‌ی له سه‌رده‌می ڕژێمی پێشووی عێراق به مین چێندراون، به‌جۆرێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری مینی پارێزگای هه‌ولێر و له سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆر، له كێڵگه‌مینی سه‌ری قه‌له‌نده‌ر له چیای قه‌له‌نده‌ر، سه‌د و نه‌وه‌ت و پێنج مین، له‌لایه‌ن تیمی له‌ناوبردنی ته‌قه‌مه‌نی نه‌ته‌قاوەوه، به‌سه‌ركه‌وتوویی له‌ناوبراون، هاوكات له كێڵگه‌ی به مین چێندراوی گه‌رووی بازداران له گوندی بێسترێی سه‌ر به قه‌زای مێرگه‌سۆر، شه‌ش مینی دژه كه‌سی له جۆری ڤاڵمارا ٧٦٩ مین له‌ناوبراون. له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مینی دهۆك، له سنووری قه‌زای سه‌سه‌نگ، ژماره‌یه‌ك مین و پاشماوه‌ی جه‌نگی نه‌ته‌قاوه، له‌لایه‌ن تیمی له‌ناوبردنی ته‌قه‌مه‌نی له‌ناوبراون. هاوكات له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مینی گه‌رمیانیش ژماره‌یه‌ك گوله‌هاوه‌ن، دوای پوچه‌ڵكردنه‌وه‌یان له‌ناوبراون.
گەرمە هێڵی پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنییەکان لە کاردایە
دوای زیادتر له سی و سێ ساڵ له ڕووخان و نه‌مانی ڕژێمی به‌عس له هه‌رێمی كوردستان، هێشتا كاره دژه مرۆییه‌كانی هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه و به هۆی چاندنی مین و ته‌قه‌مه‌نی و پاشماوه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و ڕژێمه له سروشت و كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ساڵانه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له هه‌رێمی كوردستان كه‌م ئه‌ندام و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و هێشتاش به ملیۆنان ڕووبه‌ری زه‌وی كشتوكاڵی، كێ‌و و ده‌شت هه‌نه، كه به‌مین و ته‌قه‌مه‌نی چێندراون و جیاله‌وه‌ی هاووڵاتیان ناتوانن سودی لێوه‌ربگرن، مه‌ترسی گه‌وره‌ن به‌سه‌ر ژیان و ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌رمه هێڵی ژماره ١٨٢ ی بێبه‌رانبه‌ر تایبه‌ت كردووه به ده‌زگای گشتی كاروباری مینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه له ڕێگه‌یه‌وه هاووڵاتیان ده‌توانن پێوه‌ندی به ده‌زگه‌كه‌وه بكه‌ن و له هه‌بوونی مین و ته‌قه‌مه‌نی و پاشماوه‌ی جه‌نگی ئاگادار بكه‌نه‌وه.
پار ٤٤ کێڵگەی فراوان لە مین پاککراوەتەوە
به‌پێی ئاماری ده‌زگای گشتی كاروباری مین له هه‌رێمی كوردستان، له ساڵی ٢٠٢٣دا، ده‌زگای گشتی كاروباری مین، چل و چوار كێڵگه‌یان له مین پاككردووه‌ته‌وه، كه نۆزده كێڵگه‌ی مین له‌لایه‌ن ده‌زگای گشتی كاروباری مینه‌وه پاككراوه‌ته‌وه و چوارده كێڵگه‌ش ڕێكخراوه‌كان پاكیان كردووه‌ته‌وه، واتا دوو ملیۆن و هه‌شت سه‌د و سێ هه‌زار و سێ سه‌د و بیست و شه‌ش مه‌تر دووجا له خاكی هه‌رێمی كوردستان له مین و پاشماوه‌ی جه‌نگی پاككردووه‌ته‌وه.
ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه بێ زیان نه‌بوونه و پار به‌هۆیانه‌وه ده كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێزده كه‌سیش برینداربوونه.
هاوكات چوار شه‌رگه له‌لایه‌ن ده‌زگای گشتی كاروباری مینه‌وه پاككراوه‌ته‌وه و حه‌وت شه‌رگه‌ش ڕێكخراوه‌كان پاكیان كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماری ده‌زگای گشتی كاروباری مین، پار سێ هه‌زار و هه‌شت سه‌د و چل و نۆ مینیان له‌ناوبردووه، كه سێ هه‌زار و سێ سه‌د و بیست و شه‌ش مینی دژه كه‌سی له‌لایه‌ن ده‌زگای گشتی كاروباری مینه‌وه له‌ناوبراوه و پێنج سه‌د و چوارده مینی دژه كه‌سیش له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانه‌وه له‌ناوبراوه. هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ی ده‌زگای گشتی كاروباری مین، ده‌زگای گشتی كاروباری مین شه‌ش مینی دژه تانكیان له‌ناوبردووه و له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانیشه‌وه سێ مینی دژه تانك له‌ناوبراوه. هاوكات هه‌ر له‌ماوه‌ی پاردا، ده‌زگای گشتی كاروباری مین، چوار هه‌زار و سێ سه‌د و نه‌وه‌ت و پێنج پارچه‌ی ته‌قه‌مه‌نی نه‌ته‌قاوه، كه پێی ده‌گوترێ ‘ی‌و ئكس ئۆ’، له‌ناوبردووه، ڕێكخراوه‌كانیش هه‌زار و هه‌شت سه‌د و حه‌فتا و دوو دانه‌یان له‌ناوبردوون، هه‌ر پار ساڵ ده‌زگای گشتی كاروباری مین بۆمبێكی چێندراویان له‌ناوبردووه و ڕێكخراوه‌كانیش شازده بۆمبیان له‌ناوبردووه.