هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

فازڵ میرانی له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار: خه‌ڵكێك له‌ ئێمه‌ تێنه‌گه‌یشت

فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی رایگه‌یاند، له‌ عێراق هه‌میشه‌ هه‌رای سیاسییه‌، به‌داخه‌وه‌ هه‌موویان وه‌ك گه‌لی وڵاتێك یه‌كناگرن، له‌كاتێكدا پێویسته‌ پرسی نیشتمانی كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موومان بێت، به‌ ته‌واوی پێكهاته‌كانه‌وه‌.

ئه‌م گوتانه‌ی میرانی له‌ لێدوانێكی رۆنامه‌وانیدا هاتوون و گوتی: وه‌لائی نیشتمانی له‌ عێراق وه‌ك پێویست نییه‌ و هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك وه‌لائی ته‌نها بۆ نه‌ته‌وه‌ و ئاین و مه‌زهه‌به‌كه‌ی خۆی هه‌یه‌، دوای ئه‌موو شتێك ئینجا بۆ وڵاته‌كه‌یان، له‌كاتێكدا له‌ وڵاتانی جیهان به‌ پێچه‌وانه‌یه‌، سه‌ره‌تا بۆ نیشتمانه‌ ئینجا پرسه‌كانی دیكه‌.

گوتیشی: له‌ سیاسه‌تدا نه‌ دۆستایه‌تی به‌رده‌وامه‌ و نه‌ دوژمنایه‌تی، به‌ڵكو هه‌میشه‌ به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ره‌فتار ده‌كرێت، كاتێك حزبێك هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حزبێكی دیكه‌ ده‌كات، مانای وا نییه‌ كه‌ له‌ دژی حزبی سێیه‌مه‌، بۆ نموونه‌ ئه‌مڕۆ به‌شێكی زۆری كورد و به‌شێكی زۆری شیعه‌ و سوننه‌كانی عێراق چوونه‌ته‌ به‌ره‌یه‌ك و ئیئتیلافێكیان پێكهێناوه‌، ئه‌مه‌ مانای وا نییه‌ كه دژی ئه‌و به‌شانه‌ی دیكه‌ی كورد و شیعه‌ و سوونه‌ن كه‌ له‌ ئیئتیلافه‌كه‌یاندا نین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یری كارنامه‌ی هه‌موویان بكه‌یت، خاڵی هاوبه‌شی زۆر له‌نێوانیان ده‌بینین، كه‌وایه‌ با هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ كار بكه‌ین.

هه‌وره‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گوزه‌را، كۆتایی دونیا نییه‌، سیسته‌می حوكمڕانی عێراق سیسته‌مێكی په‌رله‌مانییه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌وله‌ویه‌تی دوای هه‌ڵبژاردن، سوێندخواردنی یاسایی په‌رله‌مانتارانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ره‌وایه‌تی یاسایی خۆی وه‌ربگرێت، دواتر هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، كه‌ له‌ سه‌رۆك و دوو جێگری پێكهاتوون.

دووپاتیشیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه‌موكوڕییه‌ك هه‌بووبێت، پێویسته‌ هه‌موومان كار بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ین، ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی هه‌ڵوێست و ره‌فتاری جیاوازی پارتی و یه‌كێتیش له‌ دانیشتنی دوێنێی په‌رله‌مانی عێراق، فازڵ میرانی گوتی: پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی دوێنێ روویدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا هه‌بێت، به‌ڵام هیوادارم كاریگه‌رییه‌كه‌ درێژخایه‌ن نه‌بێت.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتی: له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان براده‌رانی یه‌كێتی ده‌نگیان به‌ نێچیرڤان بارزانی نه‌دا بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌كاتێكدا نێچیرڤان بارزانی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد و كوردستان، یه‌كێك بووه‌ له‌ به‌رگریكار و داكۆكیكاره‌ سه‌رسه‌خته‌كانی یه‌كێتی له‌ناو پارتی.. ده‌نگیان پێ نه‌دا، به‌ڵام نه‌بووه‌ رۆژی كۆتایی، له‌كۆتاییشدا به‌بێ ده‌نگی یه‌كێتی، نێچیرڤان بارزانی بوو به‌ سه‌رۆكی هه‌رێم، كاتێكیش ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌رگرت، دووباره‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌ یه‌كێتی، ئه‌مه‌ی دوێنێش روویدا له‌وه‌ گه‌وره‌تر نییه‌ كه‌ ده‌نگیان به‌ سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌دا.

له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌شدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ پارتی هیچ كاندیدێكی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار هه‌یه‌ یان نا، فازڵ میرانی گوتی: جارێ هیچ بڕیارێكمان نه‌داوه‌، ده‌بوایه‌ خه‌ڵكێك له‌ ئێمه‌ تێبگات، كاتێك‌ ئێمه‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانمان هه‌ڵبژارد، ده‌بوایه‌ بزانن كه‌ سه‌رۆك كۆمارمان بۆ خه‌ڵكێكی دیكه‌ جێهێشتووه‌، به‌ڵام تێنه‌گه‌یشتن.

سه‌باره‌ت به‌ پێشبینییه‌كان بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش له‌ داهاتوودا، فازڵ میرانی دووپاتیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌غدا په‌ندی له‌ رابردوو وه‌رگرتبێت، ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كورد باشتر بكات.

هه‌ر ئه‌مڕۆش فازڵ میرانی له‌ گوتارێكدا له‌ سه‌نته‌ری دیراساتی پارتی دووپاتیكرده‌وه،‌ جێگه‌ی خۆشحاڵیمانه‌ كه‌ پارتی له‌ لووتكه‌یه‌ و ئه‌و حزبه‌ به‌خۆڕایی نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ لووتكه‌، پارتی له‌ سته‌م و بیركردنه‌وه‌ له‌ سته‌مكاریی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ ده‌ستپێكرد، دواتر قۆناغه‌كانی به‌ قوربانیدان و خه‌ڵكی راهێنه‌ر بڕی، بۆ ئه‌وه‌ی درك به‌ بوونه‌ نه‌ته‌وایه‌تی و سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی بكات و به‌ره‌نگاری ئه‌و سته‌مكارییه‌ ببێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: شۆڕشه‌كانی كورد و پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه‌ سه‌ركێش نه‌بوونه‌، به‌ڵكو به‌رده‌وام خۆی له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كاندا گونجاندووه‌ و درووشمه‌كانیشی به‌گوێره‌ی هه‌لومه‌رج و ئیمكانیاتی ناوخۆیی بووه‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، فیداكاری شه‌هیده‌كان و پێشمه‌رگه‌كانمان ئێمه‌ی گه‌یاندووه‌ته‌ لووتكه‌، پێویسته‌ ئێستاش له‌ڕێگه‌ی زانست و مه‌عریفه‌وه‌ پارێزگاری له‌و لووتكه‌یه‌ بكه‌ین، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی چاندنی ئینتیما بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه له‌ڕێگه‌ی حزبی سیاسییه‌وه‌، كه‌ ئه‌ویش پارتی دیموكراتی كوردستانه‌.

هه‌وره‌ها گوتی: ئێمه‌ رێز له‌ هه‌موو حزبه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌گرین، به‌ڵام شانازیش به‌ پارتیبوونی خۆمانه‌وه‌ ده‌كه‌ین، چونكه‌ ئه‌و رێبازه‌ی پارتی ده‌ستیپێكرد، ئێمه‌ی ته‌نها وه‌ك پارتی نه‌گه‌یاندووه‌ته‌ ئه‌م قۆناغه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ی وه‌ك كورد و كوردستانی گه‌یاندووه‌ته‌ ئه‌م ڕۆژه‌، گوتیشی: ئه‌و لووتكه‌یه‌ی ئێمه‌ باسی ده‌كه‌ین، ته‌نها ئێمه‌ نه‌مانكردووه‌، به‌ڵامی پشكی گه‌وره‌ی ئه‌و كۆششه‌ به‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وتووه‌.