ئەمڕۆ یەکشەممە، 24-11-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بارۆنێس ئێما نیکلسن، سەرۆکی ئەنجومەنی بارزگانیی بەریتانی – عێراقی IBBC کرد.
لە دیدارەکەدا، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە “گفتوگۆ لەبارەی کار و چالاکییەکانی ئەنجوومەنی بارزگانیی بەریتانی – عێراقی کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کرایەوە.”