وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمریکا لە هاوکاری و یارمەتییەکانی لە ساڵی 2022 بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت، هەروەها جەخت لە بەردەوامیدان بە پڕۆسەی چاکسازی کرایەوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە ” شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەت پێشوازییان له كۆڵۆنێڵ بۆرۆس به‌رپرسی راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان و شاندێکی یاوه‌ری كرد و گفتوگۆی پڕبایه‌خ و به‌رهه‌مدار كرا له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا”.
ئەوەشی خستۆتەڕوو “جەخت کرایەوە کە بۆ ساڵی نوێ خواست و ئه‌وله‌ویه‌تی وه‌زاره‌ت به‌رده‌وامیدانه به پڕۆسه‌ی چاكسازی و پێشخستنی زیاتری، بۆ ئه‌مه‌ش داوای كرد هاوپه‌یمانان له هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وام بن، هاوکات به‌رپرسی ڕاوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له هەرێمی کوردستان دڵنایی دا كه به‌شدار ده‌بن لهبهیهكهوه كاركردن و له‌ساڵی نوێ‌دا به‌رده‌وام ده‌بن له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كان بۆ ڕاییكردنی ئاراسته‌ی دروستی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا”.
لە ڕاگەیانراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات “هه‌ردوولا تاوتوێی ئه‌و ئاسته‌نگ و لهمپهرانهیان كرد كه له ماوه‌ی ڕابردوودا هاتوونه‌ته به‌رده‌م پڕۆسه‌ی چاكسازی، هاوكات هاوڕابوون له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌كردنی گرفته‌كان و لابردنی ئه‌و له‌مپه‌رانه”.