هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

ئەمڕۆ قۆناغی یه‌كه‌می سه‌رژمێری له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆتایی دێت

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ی11ی2024 قۆناغی یه‌كه‌می سه‌رژمێری له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆتایی دێت كه‌ تۆماركردنی ناوی خێزانه‌كانه‌.

سه‌رۆكی كه‌رتی راگه‌یاندنی سه‌رژمێری له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، هه‌ركه‌س بژمێر سه‌ردانی نه‌كرد، په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ 567ـه‌وه‌ بكات.له‌مباره‌یه‌وه‌ كارزان ره‌زا، سه‌رۆكی كه‌رتی راگه‌یاندنی سه‌رژمێری له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا ده‌ڵێت: ئەمڕۆ دوایین رۆژی تۆماركردنی ناوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كانه‌؛ پێویسته‌ تاوه‌كو كاتژمێر دوازده‌ی  شه‌و، هه‌موو كه‌سێك تۆمار كرابێت.

وتویه‌تیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ هه‌ر هۆكارێك بێت، بژمێره‌كان سه‌ردانیان نه‌كردن، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ هێڵی گه‌رمی 567 بكه‌ن له‌ رێگه‌ی هه‌ردوو هێڵه‌كانی ئاسیاسێڵ و كۆڕه‌ك تیلیكۆمه‌وه‌.ئەمڕۆ دوایین رۆژی تۆماری ئه‌ندامانی خێزانه‌ و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش كۆتایی دێت. له‌ هه‌یینییه‌وه‌ قۆناغی دووه‌می سه‌رژمێری ده‌ستپێده‌كات كه‌ فۆڕمێكه‌ و زیاتر له‌ 70 پرسیاری تێدایه‌.

له‌لایه‌كدی دیكه‌شه‌وه‌  وەزارەتی پلاندانان لە ڕاگەیەندراوێکدا خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردەوە، ئەگەر تا ئێستە ناوی خۆیان لە پرۆسەی گشتیی سەرژمێریی دانیشتووان تۆمار نەکردووە، پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن كه‌ له‌ سۆشیال میدیای كوردستان تیڤی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

لە بیست و دوو تاوەکو بیست و شه‌شی ئەم مانگە بژمێرەکان دووبارە لەبارەی چۆنیەتیی پڕکردنەوەی حه‌فتا پرسیارەکەی فۆرمی سەرژمێری ڕاهێنانیان پێدەکرێتەوە و قۆناغی كۆتایی لە 27ی ئەم مانگەوە تاوەکو 16ی 12ی 2024  بەڕێوەدەچێت.