سوپای ئوردن بڵاویکردەوە کە لە شاری عەقەبەی باشووری وڵاتەکە تەنێکی فڕیوی خستووەتە خوارەوە.
لەو بارەیەوە، سوپای ئوردن بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی سەربازیی کە وەک “بەرپرس” وەسف کراوە. ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ناوچەی سنووری شاری عەقەبە لە باشووری وڵاتەکە تەنێکی فڕیو خراوەتەخوارەوە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ڕووداوەکە زیانی گیانیی و ماڵی لێنەکەوتووەتەوە و، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و ئەندازیاری سەربازیی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا زانیاری سەبارەت بەو ئاڕاستەیەی تەنەکە لێیەوەی هاتووە، نەخراوەتەڕوو.