پەیامی هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە ڕێگەی وڵاتێکی ناوچەییەوە گەیشتە عێراق و گرووپە چەکدارەکانیش بەردەوامن لە پەرەپێدانی توانا سه‌ربازییه‌كانیان. سه‌ركرده‌یه‌كی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشمانیش ئاشكرای ده‌كات “وڵاتێكی هه‌رێمیی له‌باره‌ی هێرشی ئیسرائیل زانیاریی به عێراق داوه، هاوكات چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش گڵۆپی سه‌وزی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵكردووه تاكوو ئاسایشی عێراق بپارێزێت.”
لەگەڵ پێشکەشکردنی سکاڵای ئیسرائیل له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان له‌عێراقه‌وه ده‌یكه‌نه سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، حكوومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاندووه “سكاڵاكه‌ی ئیسرائیل بیانووه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر خاكه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، عێراق چه‌ند ڕێوشوێنێكی به‌په‌له‌ی بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی ئیسرائیل ده‌گرێته‌به‌ر، له‌وانه‌ش ڕێگه‌گرتن له چالاكی گرووپه چه‌كداره‌كان كه له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی حكوومه‌تدان.”
لەوبارەوە فه‌هد جبووری، سه‌ركرده له ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی ڕایگه‌یاندووه “سوودانی، له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ڵێنی داوه له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر هێرشێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو، ڕێوشوێنی توند بۆ پاراستنی سنووره‌كانی وڵات بگرێته‌به‌ر.” به‌گوته‌ی جبووری “وڵاتێكی هه‌رێمیی له‌باره‌ی هێرشی ئیسرائیل زانیاری به عێراق داوه.” هاوكات چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعەش گڵۆپی سه‌وزی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵكردووه تاكو ئاسایشی عێراق بپارێزێت.
ده‌شڵێت: “دەبێت حکوومەت کۆنترۆڵی دۆخی ناوخۆ بكات و له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌ست به گفتوگۆ بكات تاكو وڵات نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.”
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر گابریێل سۆما، ڕاوێژكار له تیمی دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاندبوو “ه‌گه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان هێرشه‌كانیان ڕابگرن، ئه‌وكات ئیسرائیل هێرش ناكاته سه‌ر عێراق، خاڵی ناكۆك ئه‌وه‌یه ئیسرائیل بڕیاریداوه تۆڵه له‌و گرووپانه بكاته‌وه.”
سۆما ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه “ده‌بێت به‌ره‌ی مقاوه‌مه سوپاسی بایدن بكات كه 200 جار هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی له‌ناوچه‌كه، به‌ڵام كاتێك تره‌مپ له ده‌سه‌ڵات بێت، گرووپه‌كان ناتوانن هه‌ڵه‌ی وا دووباره بكه‌نه‌وه.”