وەزیری پلاندانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە “سەرژمێریی دانیشتووان کاریگەریی دەبێت لە باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان” و داواش لە هاووڵاتییان دەکات زانیاریی دروست بە بژمێرەکان بدەن.
کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 20-11-2024، پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.
محەممەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “سەرژمێریی دانیشتووان گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە کاریگەریی دەبێت لە دەستەبەرکردنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ئابووریی و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە هەموو بوارەکاندا.”
وەزیری پلاندانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان تاوەکوو درەنگانی شەوی سبەینێ پێنجشەممە، 21-11-2024، بەردەوام دەبێت و داوای لە هاووڵاتییان کرد لەگەڵ بژمێرەکان هاوکاربن و زانیاریی دروستیان پێ بدەن.