لە شاری بەسرە، هاووڵاتییەک لەسەر چوار هەزار دیناری عێراقی کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
مێدیاکانی عێراق بڵاویان کردووەتەوە، شەوی ڕابردوو، لە ناوچەی قیبلەی شاری بەسرە، شەڕێک لەنێوان خاوەنی فرۆشگایەك و كڕیارێكداڕووی دا و لە ئەنجامدا کەسێک کە هەوڵی ناوبژیوانی دەدا، کوژرا و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.
بە گوێرەی زانیاریی مێدیاکانی عێراق، کڕیارەکە قەرزی مانگێکی فرۆشگاکەی بردووەتەوە، بەڵام چوار هەزار دیناری لێ کەم بووە؛ خاوەنیفرۆشگاکە لە کەمیی پارەیە ناڕازی بووە، بووەتە دەمەقاڵێیان و دواتر چەکیان بەکار هێناوە.
ئەو کەسەی کوژراوە ناوی “نەسیب”ـە و تەمەنی 35 ساڵە. شەوی ڕابردوو بەسەردان لە ماڵی خێزانی هاوسەرەكەی بووە لە نزیك شوێنیڕووداوەكە، کاتێک بە شەڕەکەی زانیوە، هەوڵی ناوبژیوانی داوە، بەڵام لە ئەنجامدا کوژراوە.